Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 60

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبۡرَحُ حَتَّىٰٓ أَبۡلُغَ مَجۡمَعَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ أَوۡ أَمۡضِيَ حُقُبٗا ٦٠
{بەسەرهاتی موساو خدر (سەڵات‌و سەلامی خوایان لێ بێت)} [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّى أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ ] وه‌ موسى پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوو كه‌ (یوشه‌ع بن نون) بوو كه‌ خزمه‌تی موسای ئه‌كردو زانستى لێ وه‌رئه‌گرت موسى - صلى الله عليه وسلم - پێی فه‌رموو: به‌رده‌وام ئه‌ڕۆم تا ئه‌گه‌مه‌ شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو ده‌ریاكه‌، كه‌ وتراوه‌: (ده‌ریای ئوردن و ده‌ریای قه‌لزه‌مه‌)، یاخود (كه‌نداوی سویس و كه‌نداوی عه‌قه‌به‌)یه‌، یان وتراوه‌: له‌ لای (طه نجه) یه‌ [ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا (٦٠) ] یاخود كاتێكی درێژ ئه‌ڕۆم، كاتێك كه‌ پرسیار له‌ موسى - صلى الله عليه وسلم - كرا كێ زاناترین كه‌سه‌؟ وتی: من، خوای گه‌وره‌ وه‌حی بۆ نارد نه‌خێر كه‌سێك هه‌یه‌ له‌ تۆ شاره‌زاتره‌ له‌و شوێنه‌یه‌ له‌ (مجمع البحرین) بڕۆ بۆ لای .