Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 76

قَالَ إِن سَأَلۡتُكَ عَن شَيۡءِۭ بَعۡدَهَا فَلَا تُصَٰحِبۡنِيۖ قَدۡ بَلَغۡتَ مِن لَّدُنِّي عُذۡرٗا ٧٦
[ قَالَ إِنْ سَأَلْتُكَ عَنْ شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي ] موسى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر له‌ پاش ئه‌مه‌ پرسیاری هه‌ر شتێكم لێ كردیت ئه‌وا هاوڕێیه‌تیم مه‌كه‌و مه‌مكه‌ به‌ هاوه‌ڵی خۆت، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ره‌حمه‌تى خوا له‌ ئێمه‌و موسایش بێت ئه‌گه‌ر زیاتر له‌گه‌ڵیدا بمایاته‌وه‌ ئه‌وا شتى سه‌رسوڕهێنه‌رى ده‌بینى، به‌ڵام خۆى وتى ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا پرسیارى هه‌رشتێكم لێ كردیت ئه‌وا هاوه‌ڵێتیم مه‌كه‌) [ قَدْ بَلَغْتَ مِنْ لَدُنِّي عُذْرًا (٧٦) ] ئیتر عوزرم نه‌ما، واته‌: په‌شیمان بووه‌وه‌.