Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 77

فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهۡلَ قَرۡيَةٍ ٱسۡتَطۡعَمَآ أَهۡلَهَا فَأَبَوۡاْ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارٗا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥۖ قَالَ لَوۡ شِئۡتَ لَتَّخَذۡتَ عَلَيۡهِ أَجۡرٗا ٧٧
{خدر - صلی الله علیه وسلم - دیوارێك چاك دەكات!} [ فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا ] به‌ڕێكه‌وتنه‌وه‌ تا چوونه‌ دێیه‌كه‌وه‌ كه‌ وتراوه‌: دێی (ئه‌یله‌) بووه‌ له‌ قودس، داوای میوانداریان له‌ خه‌ڵكی دێیه‌كه‌ كرد [ فَأَبَوْا أَنْ يُضَيِّفُوهُمَا ] ئه‌وانیش ره‌زیل و چروك بوون و ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ میوانداریان بكه‌ن [ فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُرِيدُ أَنْ يَنْقَضَّ ] دیوارێكیان بینی كه‌ نزیكه‌ دیواره‌كه‌ بڕوخێت و لار بۆته‌وه‌و ئاماده‌یه‌ بۆ ڕووخان [ فَأَقَامَهُ ] خضر - صلى الله عليه وسلم - دیواره‌كه‌ی ڕاست كرده‌وه‌ [ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَاتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا (٧٧) ] موسى - صلى الله عليه وسلم - دیسان قسه‌ی كردو وتی: خه‌ڵكى ئه‌م دێ¬یه‌ خزمه‌تی ئێمه‌یان نه‌كردووه‌ بۆچی پاره‌و كرێیان لێ وه‌رناگری له‌ به‌رامبه‌ر ڕاست كردنه‌وه‌ی دیواره‌كه‌و چاك كردنی .