Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Kahf — Ayah 93

حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيۡنَ ٱلسَّدَّيۡنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوۡمٗا لَّا يَكَادُونَ يَفۡقَهُونَ قَوۡلٗا ٩٣
{(ذو القرنين) و (یەئجوج‌و مەئجوج)} [ حَتَّى إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ ] تا گه‌یشته‌ نێوان دوو سه‌ددو به‌نداو كه‌ دوو شاخ بوو كه‌لێنێك له‌ نێوانیاندا بووه‌ (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) له‌وێوه‌ ده‌رچونه‌ بۆ وڵاتى تورك و ئاشوبیان ناوه‌ته‌وه‌، ئه‌ووترێ: له‌ لای (ئه‌رمینیاو ئازربه‌یجان) بووه‌ [ وَجَدَ مِنْ دُونِهِمَا قَوْمًا ] لای ئه‌و دوو سه‌دده‌ قه‌ومێكی بینی [ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًا (٩٣) ] له‌ قسه‌ی غه‌یری خۆیان تێ نه‌ئه‌گه‌یه‌شتن زمانێكی تایبه‌تیان هه‌بووه‌ .