[ قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ ] وتیان: ئه‌ی (ذو القرنين) كه ئه‌م زمانی ئه‌وانی زانیوه [ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ] (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) ئاشووبگێڕن له‌سه‌ر زه‌ویداو ئاشووب ئه‌نێنه‌وه‌و زوڵم و سته‌م ئه‌كه‌ن و لێمان ئه‌كوژن [ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا (٩٤) ] كه زانیان توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و به‌هێزه وتیان ئایا ئێمه كرێیه‌كت بۆ دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ددو به‌نداوێك دروست بكه‌ی له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا تا ببێته ڕێگر بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر پێمان نه‌گه‌ن .