Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Maryam — Ayah 28

يَٰٓأُخۡتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمۡرَأَ سَوۡءٖ وَمَا كَانَتۡ أُمُّكِ بَغِيّٗا ٢٨
[ يَا أُخْتَ هَارُونَ ] ئه‌ی خوشكی هارون واته‌: له‌ عیباده‌تدا تۆ خۆت ئه‌چواند به‌ هارون پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم -، یاخود هارون پیاوچاكێك بووه‌ له‌ ناویاندا وتوویانه‌: ئه‌ی وه‌كو ئه‌و پیاوچاكه‌، یاخود وتراوه‌: پیاو خراپێك بووه‌ وتوویانه‌: ئه‌ی خوشكی ئه‌و پیاوخراپه‌ وه‌كو ئه‌و خراپه‌ت كردووه‌ [ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ ] به‌ڕاستی تۆ باوكت پیاوێكی خراپ نه‌بووه‌ [ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا (٢٨) ] وه‌ دایكیشت داوێن پیس نه‌بووه‌ ئیتر تۆ ئه‌م منداڵه‌ت له‌ كوێ هێنا.