Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Maryam — Ayah 44

يَٰٓأَبَتِ لَا تَعۡبُدِ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ عَصِيّٗا ٤٤
[ يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ ] ئه‌ی باوكه‌ تۆ شه‌یتان مه‌په‌رسته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رستنی بته‌كان گوێڕایه‌ڵی كردنی شه‌یتانه‌و په‌رستنی شه‌یتانه‌ [ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَنِ عَصِيًّا (٤٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی شه‌یتان سه‌رپێچی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی كرد.