Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Maryam — Ayah 45

يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا ٤٥
[ يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِنَ الرَّحْمَنِ ] ئه‌ی باوكه‌ من له‌وه‌ ئه‌ترسێم كه‌ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگارو خوای به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌وه‌ سزایه‌كی به‌ئێش و ئازارت پێ بگات [ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا (٤٥) ] به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ دۆست و خۆشه‌ویستی شه‌یتانی.