Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Maryam — Ayah 72

ثُمَّ نُنَجِّي ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيّٗا ٧٢
[ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا ] پاشان ئه‌وانه‌ی ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و له‌ خوای گه‌وره‌ ترساون و خۆیان له‌ تاوان پاراستووه‌ ئه‌وانه‌ ڕزگار ئه‌كه‌ین و له‌سه‌ر پرده‌كه‌ ده‌یانپه‌ڕێنینه‌وه‌ [ وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا (٧٢) ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ سته‌مكار بوونه‌و سته‌میان له‌ خۆیان كردووه‌ به‌ كوفر كردن و هاوبه‌شبڕیاردان له‌سه‌ر چۆكیان فڕێ ئه‌درێنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌.