Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Maryam — Ayah 73

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَيُّ ٱلۡفَرِيقَيۡنِ خَيۡرٞ مَّقَامٗا وَأَحۡسَنُ نَدِيّٗا ٧٣
[ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه‌ [ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَقَامًا ] كافران به‌ باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن: ئایا ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌: موسڵمانان و كافران كامیان پله‌و پایه‌یان له‌ناو خه‌ڵكدا باشتره‌و ناودارترن و پشتیوانیان زۆرتره‌ [ وَأَحْسَنُ نَدِيًّا (٧٣) ] وه‌ كامیان نادی و شوێنی كۆبوونه‌وه‌یان قه‌ڵه‌باڵغتره‌و خه‌ڵكیان زیاتر به‌دواوه‌یه‌.