Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 71

قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ فِي جُذُوعِ ٱلنَّخۡلِ وَلَتَعۡلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابٗا وَأَبۡقَىٰ ٧١
{فیرعەون هەڕەشە دەكات} [ قَالَ آمَنْتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه‌ ئیمانتان پێی هێنا پێش ئه‌وه‌ی كه‌ من مۆڵه‌تتان بده‌م و ئیزنتان بده‌م [ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ ] موسا گه‌وره‌و مامۆستاكه‌تان بوو كه‌ فێره‌ سیحری كردن ( واى وت بۆ ئه‌وه‌ی گومان بۆ خه‌ڵكى دروست بكات و موسڵمان نه‌بن) [ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ ] پاشان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن و ترساندیانی و وتی: ئه‌بێ ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پتان ببڕمه‌وه‌ [ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ ] وه‌ ئه‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و دار خورمایانه‌وه‌ هه‌ڵتانبواسم و له‌ خاچتان بده‌م (یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ به‌م شێوازه‌ سزاى خه‌ڵكى داوه‌) [ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَى (٧١) ] ئه‌و كاته‌ ئه‌زانن سزای كاممان سه‌ختتره‌و به‌رده‌وامتره‌و ئه‌مێنێته‌وه‌.