Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 72

قَالُواْ لَن نُّؤۡثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِي فَطَرَنَاۖ فَٱقۡضِ مَآ أَنتَ قَاضٍۖ إِنَّمَا تَقۡضِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَآ ٧٢
[ قَالُوا لَنْ نُؤْثِرَكَ عَلَى مَا جَاءَنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ ] جادووگه‌ره‌كان كه‌ موسڵمان بوون وتیان: ئێمه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆمان هاتووه‌ له‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو یه‌قین و هیدایه‌ت و موعجیزه‌ له‌ لایه‌ن موساوه‌ - صلی الله علیه وسلم - نایگۆڕینه‌وه‌ به‌وه‌ی تۆ، هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى نابین و تۆ هه‌ڵنابژێرین [ وَالَّذِي فَطَرَنَا ] سوێند بێت به‌ خواى دروستكارمان، یاخود وه‌ ئه‌و خوایه‌ش كه‌ ئێمه‌ی دروست كردووه‌ باوه‌ڕمان به‌و هه‌یه‌ [ فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ ] چیت له‌ ده‌ست دێت بیكه‌ [ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (٧٢) ] تۆ ته‌نها ئه‌توانی له‌ دونیادا سزامان بده‌ی ئه‌وی تر به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ و ئێمه‌یش مه‌به‌ستمان قیامه‌ته‌ نه‌ك دونیا.