Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 73

إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغۡفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكۡرَهۡتَنَا عَلَيۡهِ مِنَ ٱلسِّحۡرِۗ وَٱللَّهُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ ٧٣
[ إِنَّا آمَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَايَانَا ] ئێمه‌ ئیمانمان به‌ په‌روه‌ردگاری خۆمان هێنا تا خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانی پێشترمان خۆش بێ له‌ كوفرو سیحر [ وَمَا أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ السِّحْرِ ] وه‌ ئه‌و سیحرانه‌ی پێشتر كه‌ تۆ به‌ زۆر به‌ پێمانت كردووه‌ تا خوای گه‌وره‌ لێمان خۆشبێ به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی موسا - صلی الله علیه وسلم - بووینه‌وه‌ [ وَاللَّهُ خَيْرٌ وَأَبْقَى (٧٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئێمه‌ باشتره‌ له‌ تۆ، وه‌ پاداشتیشى ئه‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وامتره‌ له‌وه‌ی تۆ.