Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 80

يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ قَدۡ أَنجَيۡنَٰكُم مِّنۡ عَدُوِّكُمۡ وَوَٰعَدۡنَٰكُمۡ جَانِبَ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنَ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰ ٨٠
[ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ قَدْ أَنْجَيْنَاكُمْ مِنْ عَدُوِّكُمْ ] ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل ئێوه‌مان ڕزگار كرد له‌ دوژمنه‌كه‌تان كه‌ فیرعه‌ون بوو [ وَوَاعَدْنَاكُمْ جَانِبَ الطُّورِ الْأَيْمَنَ ] وه‌ به‌ڵێنیمان پێدان له‌لای كێوی (طور) كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵبژێرێ و بیانبات بۆ ئه‌وێ، له‌وێ خواى گه‌وره‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ موسادا - صلی الله علیه وسلم - كردو ته‌وراتى پێ به‌خشى [ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى (٨٠) ] (الْمَنَّ) واته‌: گه‌زۆی شیرینمان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ دابه‌زاندن، وه‌ (السَّلْوَى) سوێسكه‌، یاخود هه‌نگوینمان پێ به‌خشین.