Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Taha — Ayah 81

كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ وَلَا تَطۡغَوۡاْ فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبِيۖ وَمَن يَحۡلِلۡ عَلَيۡهِ غَضَبِي فَقَدۡ هَوَىٰ ٨١
[ كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَلَا تَطْغَوْا فِيهِ ] بخۆن له‌و خواردنه‌ به‌تام و چێژو حه‌ڵاڵانه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیون به‌ڵام سنوور مه‌به‌زێنن، یاخود كوفرانه‌بژێری نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌كه‌ن [ فَيَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبِي ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزای من دائه‌به‌زێته‌ سه‌رتان [ وَمَنْ يَحْلِلْ عَلَيْهِ غَضَبِي فَقَدْ هَوَى (٨١) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش تووڕه‌بوون و سزای منی بۆ جێبه‌جێ بێ ئه‌وه‌ به‌هیلاك ئه‌چێت و فڕێ ئه‌درێته‌ شوێنی نزم كه‌ قوڵایی دۆزه‌خه‌.