Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 103

لَا يَحۡزُنُهُمُ ٱلۡفَزَعُ ٱلۡأَكۡبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ هَٰذَا يَوۡمُكُمُ ٱلَّذِي كُنتُمۡ تُوعَدُونَ ١٠٣
[ لَا يَحْزُنُهُمُ الْفَزَعُ الْأَكْبَرُ ] وە فوو كردنە كەڕەناو ئەهوال و ناخۆشی ڕۆژی قیامەتیش ئەوان خەفەتبار ناكات لەبەر ئەوەی دوورن لێی [ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ] وە فریشتەكان پێشوازیان لێ ئەكەن لە بەردەم دەرگای بەهەشتدا پێیان ئەڵێن: [ هَذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (١٠٣) ] ئا ئەمە ئەو ڕۆژەیە كە ئێوە لە دونیادا بەڵێنتان پێدرابوو فەرموو بچنە ژوورەوە بۆ ناو بەهەشت .