Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 104

يَوۡمَ نَطۡوِي ٱلسَّمَآءَ كَطَيِّ ٱلسِّجِلِّ لِلۡكُتُبِۚ كَمَا بَدَأۡنَآ أَوَّلَ خَلۡقٖ نُّعِيدُهُۥۚ وَعۡدًا عَلَيۡنَآۚ إِنَّا كُنَّا فَٰعِلِينَ ١٠٤
[ يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ] لە ڕۆژی قیامەت ئاسمان لوول ئەكەین و ئەپێچینەوە هەروەكو چۆن سجل و كتاب ئەپێچرێتەوە (كاتی خۆی كە لە پێستە بووە) [ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ ] چۆن سەرەتا یەكەم دروستكراومان دروست كرد ئاوایش سەرلەنوێ دروستیان ئەكەینەوە لە ڕۆژی قیامەت [ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ (١٠٤) ] ئەمەیش بەڵێنێكەو ئێمە داومانەو بە دڵنیایى ئێمە بەڵێنی خۆمان دەبەینە سەرو توانامان هەیە.