Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 82

وَمِنَ ٱلشَّيَٰطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُۥ وَيَعۡمَلُونَ عَمَلٗا دُونَ ذَٰلِكَۖ وَكُنَّا لَهُمۡ حَٰفِظِينَ ٨٢
شەیتانەكانیش ئیشیان بۆ سولیمان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەكرد [ وَمِنَ الشَّيَاطِينِ مَنْ يَغُوصُونَ لَهُ ] وە لە ناو شەیتانەكانیشدا خوای گەورە كۆمەڵێك شەیتانی خستبووە ژێر دەستی سولەیمانەوە صلى الله علیه وسلم كە ئیشیان بۆی ئەكرد لەناو دەریاداو دەریاوانیان بۆی ئەكردو دوڕڕو گەوهەری ژێر دەریایان بۆی دەرئەكرد [ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًا دُونَ ذَلِكَ ] وە جگە لەوە كاری تریشی پێ دەكردن [ وَكُنَّا لَهُمْ حَافِظِينَ (٨٢) ] وە ئێمە دەمانپاراست لەوەى كە شەیتانەكان زیانى پێ بگەیەنن، یان دەمانپاراستن لەوەی كە ڕابكەن یان كار نەكەن.