Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 83

۞ وَأَيُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَسَّنِيَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرۡحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ٨٣
خواى گەورە شیفاى ئەیوب پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەدات [ وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ ] وە ئەیوب پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم كاتێك لە خوای گەورە پاڕایەوە [ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ ] كە من تووشی نەخۆشییەكی سەخت بوومە كە ئەوترێ: حەوت ساڵ یان هەژدە ساڵ نەخۆش بووە [ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (٨٣) ] وە هەر تۆ خوایە لە هەموو بەڕەحم و سۆزەكان بەڕەحم و سۆزو میهرەبانتری .