Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Anbya — Ayah 84

فَٱسۡتَجَبۡنَا لَهُۥ فَكَشَفۡنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرّٖۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ أَهۡلَهُۥ وَمِثۡلَهُم مَّعَهُمۡ رَحۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَا وَذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰبِدِينَ ٨٤
[ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِنْ ضُرٍّ ] ئێمەش وەڵاممان دایەوەو ئەو نەخۆشیەی كە هەیبوو لامان برد لەسەری و شیفامان دا [ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ ] وە خێزان و كەسوكاریشیمان بۆ گەڕاندەوە [ وَمِثْلَهُمْ مَعَهُمْ ] وە هاوشێوەی ئەوەیشی كە هەیبوو بۆیمان گەڕاندەوە، یاخود منداڵی ترمان پێی بەخشی، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (خواى گەورە كوللەى ئاڵتونى باراندە سەریا و ئەمیش بە دەستى كۆى دەكردەوە، خواى گەورە فەرمووى: ئەى ئەیوب تێر نەبوویت، ئەمیش فەرمووى: ئەى پەروەردگار كێ لە رەحمەتى تۆ تێر دەبێت) [ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا ] ئەم شتانەمان بە ئەیوب صلى الله علیه وسلم بەخشی ڕەحمەت و میهرەبانییەك بوو لە ئێمەوە [ وَذِكْرَى لِلْعَابِدِينَ (٨٤) ] وە یادخستنەوەیەكیشە بۆ ئەو كەسانەی عیبادەتی خوای گەورە ئەكەن تا ئارامگر بن وەكو ئەیوب صلى الله علیه وسلم .