Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 46

أَفَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَتَكُونَ لَهُمۡ قُلُوبٞ يَعۡقِلُونَ بِهَآ أَوۡ ءَاذَانٞ يَسۡمَعُونَ بِهَاۖ فَإِنَّهَا لَا تَعۡمَى ٱلۡأَبۡصَٰرُ وَلَٰكِن تَعۡمَى ٱلۡقُلُوبُ ٱلَّتِي فِي ٱلصُّدُورِ ٤٦
{دڵ شوێنی تێگەیشتنە} [ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا ] ئایا ئه‌م كافرانه‌ی مه‌ككه‌ش به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ئه‌م شتانه‌ به‌ چاوی خۆیان ببینن وه‌ دڵیان هه‌بێ تا به‌ دڵیان تێبگه‌ن [ أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ] یاخود گوێیان هه‌بێت و شتی پێ ببیستن [ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ ] به‌ڵام چاو كوێر و نابینا نابێ [ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ (٤٦) ] به‌ڵكو ئه‌و دڵه‌ی كه‌ له‌ سینگدایه‌ كوێره‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كان نابینێ.