[ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كافران په‌له ئه‌كه‌ن له داوای سزا كردن وه‌كو گاڵته پێكردن و سووكایه‌تی پێ كردن ده‌ڵێن بۆ خوایه‌كه‌ت سزامان نادات [ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ ] پێیان ڕابگه‌یه‌نه كه خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌رو جێبه‌جێی ئه‌كات به‌ڵام با كاتی دیاریكراوی خۆی بێت [ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (٤٧) ] وه ڕۆژێكیش له‌لای خوای گه‌وره كه ڕۆژی قیامه‌ته وه‌كو هه‌زار ساڵی دونیا به‌سه‌ر كافران تێ ئه‌په‌ڕێ له سه‌ختی و سه‌غڵه‌تی و ناخۆشیدا.