Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 48

وَكَأَيِّن مِّن قَرۡيَةٍ أَمۡلَيۡتُ لَهَا وَهِيَ ظَالِمَةٞ ثُمَّ أَخَذۡتُهَا وَإِلَيَّ ٱلۡمَصِيرُ ٤٨
[ وَكَأَيِّنْ مِنْ قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا ] وه‌ چه‌نده‌ها خه‌ڵكى شارو دێی تر له‌ زاڵمان و سته‌مكاران و موشریكان مۆڵه‌تمان دان تا كاتی دیاریكراوی خۆیان [ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ] كه‌ زاڵم و سته‌مكار بوون و شه‌ریكیان بۆ خوا دائه‌نا [ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَيَّ الْمَصِيرُ (٤٨) ] به‌ڵام كه‌ كاتی سزادانیان هات سزامان دان و بردماننه‌وه‌، وه‌ سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای من ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.