[ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ ] وه به‌رده‌وام كافران له گوماندان له‌م قورئانه پیرۆزه یان له دینه‌كه‌دا [ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً ] تا ڕۆژی قیامه‌ت دێت له ناكاو و كوتوپڕدا [ أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ (٥٥) ] یاخود سزایه‌كیان بۆ دێت له ڕۆژێكی نه‌زۆكدا كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌وه خوای گه‌وره هیچ ڕه‌حم و به‌زه‌ییان پێ ناكات، یان تووشی هیچ خێرێك نابن.