Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 56

ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَئِذٖ لِّلَّهِ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٥٦
[ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ لِلَّهِ ] له‌و ڕۆژه‌شدا موڵك و تواناو ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و بۆ كه‌سی تر نیه‌ [ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ به‌ دادوه‌ری خۆی بڕیار له‌ نێوانیان ئه‌دات [ فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (٥٦) ] جا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ له‌ناو باخ و باخاته‌كانی به‌هه‌شتدا ئه‌بن كه‌ پڕه‌ له‌ نازو نیعمه‌ت وه‌ تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت).