Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 8

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ ٨
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى ] وه‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌یه‌ كه‌ گفتوگۆ و ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ به‌بێ زانست و زانیارى، وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنمایی بن [ وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ (٨) ] وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كتاب و سروش و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایان پێ بێت، شتی واشیان پێ نیه‌و له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن.