Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hajj — Ayah 9

ثَانِيَ عِطۡفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۖ لَهُۥ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞۖ وَنُذِيقُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ٩
[ ثَانِيَ عِطْفِهِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] ملى لار ده‌كاته‌وه‌ له‌ خۆبه‌گه‌وره‌زانی و لووتبه‌رزیداو پشت له‌ حه‌ق ده‌كات و وه‌ریناگرێت و ئه‌یه‌وێت خه‌ڵكى گومڕا بكات و له‌ ڕێگای راستى خواى گه‌وره‌ لایانبدات [ لَهُ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ] هه‌ر كه‌سێك حاڵى وا بێت ئه‌وه‌ له‌ دونیادا سه‌رشۆڕو ریسوای ده‌كه‌ین [ وَنُذِيقُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَذَابَ الْحَرِيقِ (٩) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا سزای ئه‌ده‌ین به‌ڵام سزایه‌كی سووتێنه‌ر.