[ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌و خوایه‌ی كه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه [ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا ] وه هیچ كوڕ‌و منداڵی بۆ خۆی بڕیار نه‌داوه وه‌كو گاور‌و جووله‌كه ئه‌ڵێن، چونكه پێویستى پێ نیه [ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ ] وه له موڵكیشدا هیچ كه‌سێك شه‌ریكی خوای گه‌وره نیه وه‌كو موشریكان وا ئه‌ڵێن [ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ] وه هه‌موو شتێكی دروست كردووه له‌م بوونه‌وه‌ره [ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا (٢) ] وه به حیكمه‌تی خۆیشی ته‌قدیری هه‌موو شتێكی كردووه‌و ئه‌ندازه‌ی بۆ داناوه‌و كاتی بۆ دیاری كردووه.