Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Furqan — Ayah 3

وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗ لَّا يَخۡلُقُونَ شَيۡـٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ وَلَا يَمۡلِكُونَ لِأَنفُسِهِمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا وَلَا يَمۡلِكُونَ مَوۡتٗا وَلَا حَيَوٰةٗ وَلَا نُشُورٗا ٣
{بێدەسەڵاتی خوا پوچەڵەكان} [ وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آلِهَةً ] وه‌ موشریكان جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كۆمه‌ڵێك خوایان بۆ خۆیان داناوه‌ [ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا ] خواكانی ئه‌وان توانای دروست كردنی هیچ شتێكیان نیه‌ [ وَهُمْ يُخْلَقُونَ ] به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان دروستكراون و خوای گه‌وره‌ دروستی كردوون [ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنْفُسِهِمْ ضَرًّا ] وه‌ ناتوانن هیچ زه‌ره‌رو زیانێك له‌ خۆیان دوورخه‌نه‌وه‌ [ وَلَا نَفْعًا ] یان سوود به‌خۆیان بگه‌یه‌نن [ وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًا وَلَا حَيَاةً ] وه‌ نه‌ مردنیان به‌ده‌سته‌ نه‌ ژیان [ وَلَا نُشُورًا (٣) ] وه‌ نه‌ زیندوو كردنه‌وه‌ی ناوگۆڕ هیچ شتێكیان به‌ده‌ست نیه‌.