Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Furqan — Ayah 32

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ عَلَيۡهِ ٱلۡقُرۡءَانُ جُمۡلَةٗ وَٰحِدَةٗۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَۖ وَرَتَّلۡنَٰهُ تَرۡتِيلٗا ٣٢
{حیكمەت لە دابەزینی قورئان بە بەش بەش} [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً ] وه‌ كافران ئه‌یانووت: بۆچی قورئان هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دانابه‌زێت و به‌ش به‌ش و پارچه‌ پارچه‌ دائه‌به‌زێ؟ [ كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌م شێوازه‌ به‌ گوێره‌ی پێویست و روداوه‌كان بۆت دائه‌به‌زێنین بۆ ئه‌وه‌ی دڵت جێگیرو دامه‌زراو بكه‌ین (قورئانى پیرۆز هه‌ر هه‌مووى له‌شه‌وى قه‌در دابه‌زى بۆ بيت العزة له‌ ئاسمانى دونیا، پاشان له‌ ماوه‌ى بیست و سێ ساڵدا بۆ سه‌ر زه‌وى دابه‌زى به‌ گوێره‌ى رووداو و به‌سه‌رهات و ئه‌حكام و پێویستى) [ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا (٣٢) ] وه‌ به‌ ته‌رتیلیشه‌وه‌ بۆتمان خوێندۆته‌وه‌، یان به‌ جوانى بۆتمان روون كردۆته‌وه‌.