[ وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ ] وه كافران هیچ نموونه‌یه‌ك بۆ تۆ ناهێننه‌وه، یان هیچ پێشنیارێك ناكه‌ن یان هیچ گومانێك ناهێننه‌وه [ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ ] ئیلا ئێمه حه‌قت بۆ دێنینه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌داو باتڵه‌كه‌ی ئه‌وان پووچه‌ڵ ئه‌كه‌ینه‌وه [ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا (٣٣) ] وه باشترین ڕوون كردنه‌وه‌ت بۆ دێنین.