Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 36

فَلَمَّا جَآءَ سُلَيۡمَٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٖ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيۡرٞ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُمۚ بَلۡ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمۡ تَفۡرَحُونَ ٣٦
[ فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ ] كاتێك كه‌ به‌ كه‌سێكدا دیاریه‌كی زۆری بۆ سوله‌یمان - صلی الله علیه وسلم - نارد له‌ ئاڵتوون و خشڵ [ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ ] سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - تووڕه‌بوو فه‌رمووی: ئایا ئێوه‌ پاره‌ بۆ من ئه‌نێرن تا وازتان لێبێنم له‌سه‌ر هاوبه‌شبڕیاردانتان بمێننه‌وه‌ [ فَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِمَّا آتَاكُمْ ] ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیووم له‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی و موڵك و پاره‌ باشتره‌ له‌وه‌ی ئێوه‌ بۆ منتان ناردووه‌ [ بَلْ أَنْتُمْ بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ (٣٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ن كه‌ دڵخۆشن به‌ دیاری و شتی دونیایی من پێویستم به‌ شتی دونیایی نیه‌ ئه‌مه‌وێ موسڵمان بن و به‌ تاك و ته‌نها خوابپه‌رستن.