Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 37

ٱرۡجِعۡ إِلَيۡهِمۡ فَلَنَأۡتِيَنَّهُم بِجُنُودٖ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخۡرِجَنَّهُم مِّنۡهَآ أَذِلَّةٗ وَهُمۡ صَٰغِرُونَ ٣٧
{ سوله‌يمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ديارييه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌} [ ارْجِعْ إِلَيْهِمْ ] به‌ نێردراوه‌كه‌ی وت: به‌ دیارى¬یه‌كه‌یانه‌وه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لایان (بۆ لای ئافره‌ته‌ پاشاكه‌) [ فَلَنَأْتِيَنَّهُمْ بِجُنُودٍ لَا قِبَلَ لَهُمْ بِهَا ] پێیان بڵێ: ئه‌بێ به‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ربازه‌وه‌ بۆیان بێین كه‌ توانای شه‌ڕو به‌رگری كردنیان نه‌بێت له‌ خۆیان [ وَلَنُخْرِجَنَّهُمْ مِنْهَا أَذِلَّةً ] وه‌ ئه‌بێ به‌ زه‌لیلی شار به‌ده‌ریان بكه‌ین [ وَهُمْ صَاغِرُونَ (٣٧) ] وه‌ ئه‌بێ ئه‌وان ملكه‌چ و زه‌لیل و ڕیسوا بكه‌ین و بیانكه‌ین به‌ دیل.