Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 63

أَمَّن يَهۡدِيكُمۡ فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَمَن يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦٓۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ تَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٦٣
{په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره‌ } [ أَمَّنْ يَهْدِيكُمْ فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] كێ هه‌یه‌ ڕێنماییتان بكات له‌ شه‌وانی تاریكدا له‌ تاریكی وشكانی و ده‌ریادا؟ [ وَمَنْ يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ ئه‌و بایانه‌ ئه‌نێرێ وه‌كو موژده‌دانێك كه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی تیایه‌ هه‌وره‌كان كه‌ بارانی تیایه‌ باران ئه‌بارێنێ؟ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله دا خوایه‌كی تر هه‌یه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ تا ئێوه‌ بیپه‌رستن؟ [ تَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٦٣) ] خوای گه‌وره‌ زۆر به‌رزو بڵندترو پاكتره‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كه‌نه‌ شه‌ریك بۆ خواو شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن.