Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 64

أَمَّن يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَمَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٦٤
[ أَمَّنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] كێ هه‌یه‌ سه‌ره‌تا دروستكراوه‌كان دروست بكات وه‌ پاشان بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌یانمرێنێت سه‌رله‌نوێ زیندوویان بكاته‌وه‌؟ [ وَمَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ بدات له‌ ئاسمانه‌كانه‌وه‌ به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌ویه‌وه‌ به‌ ڕواندنی ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌؟ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله یا خوایه‌كی تر هه‌یه‌ ئه‌م شتانه‌ بكات تا ئێوه‌ بیكه‌نه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت؟ [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٦٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ده‌ی ئێوه‌ به‌ڵگه‌ی خۆتان بێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن.