Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Naml — Ayah 65

قُل لَّا يَعۡلَمُ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلۡغَيۡبَ إِلَّا ٱللَّهُۚ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ ٦٥
{ ته‌نها خواى گه‌وره‌ غه‌يب ده‌زانێت} [ قُلْ لَا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هیچ كه‌سێك نیه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا غه‌یب و نهێنی بزانێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله [ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (٦٥) ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن ئه‌مانه‌ غه‌یب ئه‌زانن ئه‌وان خۆیشیان نازانن كه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ناو قه‌بره‌كان ده‌ریان ئه‌كات و زیندوویان ئه‌كاته‌وه‌.