[ فَلَمَّا أَنْ أَرَادَ أَنْ يَبْطِشَ ] كاتێك كه موسى - صلی الله علیه وسلم - ویستی بڕوات له‌و (قيبطي)يه بدات كه ئه‌یه‌وێ زوڵم له به‌نی ئیسرائیلییه‌كه بكات كه به‌نی ئیسرائیلییه‌كه داوای فریاكه‌وتنی لێ كرد [ بِالَّذِي هُوَ عَدُوٌّ لَهُمَا ] كه (قيبطي)يه‌كه دوژمنی موسى و - صلی الله علیه وسلم - دوژمنی كابرای به‌نی ئیسرائیلیش بوو، موسى - صلی الله علیه وسلم - چووه پێشه‌وه بۆی [ قَالَ يَا مُوسَى أَتُرِيدُ أَنْ تَقْتُلَنِي كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًا بِالْأَمْسِ ] كابرای به‌نی ئیسرائیلی له لاوازى و بێده‌سه‌ڵاتیدا وایزانی موسى - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌م دێت و له‌م ده‌دات، وتی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ته‌وێ من بكوژی هه‌روه‌كو چۆن دوێنێ كه‌سێكت كوشت، له‌وێدا یه‌كسه‌ر ئاشكرای كرد كه ئه‌و كوژراوه‌ی هۆزى فیرعه‌ون دوێنێ كوژراوه موسى - صلی الله علیه وسلم - كوشتوویهتى (كه‌س نه‌یده‌زانى به‌ڵام ئاشكراى كرد‌و پیاوه (قيبطي)يه‌كه رۆیشت و هه‌واڵه‌كه‌ى گه‌یانده فیرعه‌ون) [ إِنْ تُرِيدُ إِلَّا أَنْ تَكُونَ جَبَّارًا فِي الْأَرْضِ ] وه وتى: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - كه تۆ خه‌ڵكى ئه‌كوژی و له خه‌ڵكى ئه‌ده‌یت ته‌نها مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه خۆت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا زاڵ بكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی [ وَمَا تُرِيدُ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْمُصْلِحِينَ (١٩) ] وه تۆ ناتتهوێ له‌سه‌ر زه‌ویدا چاكسازی له نێوان خه‌ڵكیدا بكه‌یت.