[ وَجَاءَ رَجُلٌ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَى ] دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵ گه‌یشته‌وه به فیرعه‌ون كه ئه‌و پیاوه (قيبطي)يهی دوێنێ كوژراوه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - كوشتوویه‌تی، ئه‌وانیش پیلانیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - بكوژن، پیاوێك له‌وپه‌ڕو له دوورترین شوێنی شاره‌وه به خێرایی هات و رێگایه‌كى نزیكترى گرته‌به‌رو زووتر گه‌یشت [ قَالَ يَا مُوسَى إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ ] وتی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ڕاوێژیان كردووه‌و پیلانیان داناوه بۆ كوشتنت [ فَاخْرُجْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ (٢٠) ] تۆ له میصر ده‌رچۆ من به‌ڕاستی ئامۆژگاریكارو دڵسۆزی تۆم.