[ قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ ] یه‌كێك له كچه‌كان وتی: ئه‌ی باوكه به كرێی بگره تا شوانیمان بۆ بكات [ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ (٢٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه باشترین كه‌سه كه تۆ به كرێی ئه‌گری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێزو ئه‌مینه، باوكى وتى: چۆن ده‌زانیت؟ وتى: به‌هێزه چونكه بینیمان چۆن به‌ردى سه‌ر بیره‌كه‌ى لابرد‌و له بیره‌كه ئاوی بۆمان ده‌ركردو ئاوی ئاژه‌ڵه‌كانیدا، وه كه‌سێكی زۆر ئه‌مینیشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چووم به دوایدا موسى - صلی الله علیه وسلم - له پێشه‌وه ئه‌ڕۆی و پێى وتم: ئه‌گه‌ر ڕێیه‌كه‌م هه‌ڵه كرد به‌ردێك تێگره ده‌زانم و له‌وێوه ده‌ڕۆم، نه‌ك كچه‌كه له پێشه‌وه بڕوات و ئه‌م له دوایه‌وه بڕوات، بۆیه وتی: كه‌سێكی زۆر ئه‌مینه.