Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 27

قَالَ إِنِّيٓ أُرِيدُ أَنۡ أُنكِحَكَ إِحۡدَى ٱبۡنَتَيَّ هَٰتَيۡنِ عَلَىٰٓ أَن تَأۡجُرَنِي ثَمَٰنِيَ حِجَجٖۖ فَإِنۡ أَتۡمَمۡتَ عَشۡرٗا فَمِنۡ عِندِكَۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنۡ أَشُقَّ عَلَيۡكَۚ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ٢٧
{موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - هاوسه‌رگيرى ده‌كات} [ قَالَ إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنْكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ ] پیاوه‌كه‌ وتی: ئه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - من ئه‌مه‌وێ یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ی خۆمت لێ ماره‌ بكه‌م [ عَلَى أَنْ تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ ] تۆیش هه‌شت ساڵ شوانیم بۆ بكه‌ [ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِنْدِكَ ] ئه‌گه‌ر ده‌ ساڵیشم بۆ ته‌واو بكه‌ی ئه‌وه‌ له‌ چاكه‌ی خۆته‌ [ وَمَا أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ ] وه‌ من نامه‌وێ تووشی مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تیت بكه‌م بڵێم ئیلا ئه‌بێ ده‌ ساڵ شوانیم بۆ بكه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌شت ساڵ بكه‌ی به‌سه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌یشت كرد ئه‌وه‌ له‌ چاكه‌ی خۆته‌ [ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ (٢٧) ] وه‌ إن شاء الله ئه‌مبینی من كه‌سێكی چاك ئه‌بم و به‌ چاكه‌ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م.