[ قَالَ ذَلِكَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ أَيَّمَا الْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ ] موسایش - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌مه به‌ڵێنێك بێت له نێوان من و تۆدا هه‌ر كام له‌و دوو ماوه‌یه‌م به‌سه‌ر برد هه‌شت ساڵه‌كه یان ده ساڵه‌كه [ فَلَا عُدْوَانَ عَلَيَّ ] ئه‌وه زوڵمم له‌سه‌ر نیه، واته: داوای زیاترم لێ مه‌كه [ وَاللَّهُ عَلَى مَا نَقُولُ وَكِيلٌ (٢٨) ] وه خوای گه‌وره‌ش شاهیدو پارێزه‌رو ئاگاداره له‌م مه‌رجه‌ی كه دامانناوه.