Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 30

فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ مِن شَٰطِيِٕ ٱلۡوَادِ ٱلۡأَيۡمَنِ فِي ٱلۡبُقۡعَةِ ٱلۡمُبَٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّيٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٣٠
{خواى گه‌وره‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات} [ فَلَمَّا أَتَاهَا ] كاتێك هاته‌ لای ئاگره‌كه‌ بینی دارێكى سه‌وزه‌و ئاگرى گرتووه‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌و نووری خوای گه‌وره‌یه‌ [ نُودِيَ مِنْ شَاطِئِ الْوَادِ الْأَيْمَنِ ] له‌ كه‌ناری دۆڵه‌كه‌ له‌لای ڕاسته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ بانگی له‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - كرد [ فِي الْبُقْعَةِ الْمُبَارَكَةِ مِنَ الشَّجَرَةِ ] له‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ پیرۆزه‌ لای داره‌كه‌ كه‌ له‌ كه‌ناره‌كه‌دا ڕوابوو [ أَنْ يَا مُوسَى إِنِّي أَنَا اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٣٠) ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ى قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات منم الله په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ سیفه‌تى قسه‌ كردنى هه‌یه‌و هه‌ر كات ویستى لێبێت قسه‌ ده‌كات و چۆنێتیه‌كه‌یشى ته‌نها خۆى ده‌یزانێت).