Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 31

وَأَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهۡتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنّٞ وَلَّىٰ مُدۡبِرٗا وَلَمۡ يُعَقِّبۡۚ يَٰمُوسَىٰٓ أَقۡبِلۡ وَلَا تَخَفۡۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلۡأٓمِنِينَ ٣١
{گۆچانه‌كه‌ى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌بێت به‌ مار!} [ وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ] وه‌ ئه‌و گۆچانه‌ی به‌ده‌ستته‌وه‌یه‌ فڕێی بده‌ تا موعجیزه‌یه‌كت نیشان بده‌م كه‌ فڕێی دا بوو به‌ مارێكی زۆر گه‌وره‌ [ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ ] كاتێك بینى ئه‌و ماره‌ ئه‌جوولایه‌وه‌ زۆر به‌خێرایی وه‌ زۆر گه‌وره‌ بوو وه‌كو جنی، ئه‌گه‌یشت به‌ هه‌ر تاوێرو به‌ردێكى گه‌وره‌ قوتى ده‌دا [ وَلَّى مُدْبِرًا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ی بینی یه‌كسه‌ر ڕایكردو پشتی هه‌ڵكردو ڕۆی [ وَلَمْ يُعَقِّبْ ] وه‌ ئاوڕی نه‌دایه‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ ترسا [ يَا مُوسَى أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - وه‌ره‌ بگه‌ڕێره‌وه‌و مه‌ترسێ [ إِنَّكَ مِنَ الْآمِنِينَ (٣١) ] تۆ ئه‌مینی و هیچ زیانێك به‌ تۆ ناگات.