Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 32

ٱسۡلُكۡ يَدَكَ فِي جَيۡبِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٖ وَٱضۡمُمۡ إِلَيۡكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهۡبِۖ فَذَٰنِكَ بُرۡهَٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦٓۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ ٣٢
{موعجيزه‌يه‌كى ترى موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ اسْلُكْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ ] وه‌ ده‌ستت بخه‌ره‌ ناو ملوانی قه‌میسه‌كه‌ته‌وه‌ [ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ ] كه‌ ده‌ستت ده‌رئه‌كه‌ی زۆر سپی و جوانه‌و وه‌كو مانگى چوارده‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش موعجیزه‌یه‌كی تره‌ (موسى - صلی الله علیه وسلم - خۆی كه‌سێكی ئه‌سمه‌ر بووه‌ وه‌كو له‌ بوخاریدا هاتووه‌) [ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵه‌ك یاخود گه‌ڕوگول بێت [ وَاضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ الرَّهْبِ ] وه‌ كه‌ ترسایت هه‌ردوو ده‌ستت كۆبكه‌وه‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر دڵت ترست نامێنێت و دڵئارام ده‌بیت (كه‌ فیرعه‌ونى ببینیایه‌ ده‌ترسا به‌ڵام كه‌ واى ده‌كرد خواى گه‌وره‌ ترسى ده‌خسته‌ دڵى فیرعه‌ونه‌وه‌و فیرعه‌ون زۆر له‌ موسى ده‌ترساو وه‌كو گوێدرێژ میزى ده‌كرده‌ ژێر خۆى) [ فَذَانِكَ بُرْهَانَانِ مِنْ رَبِّكَ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] ئه‌مه‌ دوو به‌ڵگه‌و حوجه‌و موعجیزه‌یه‌ له‌ په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆ تۆ تا بڕۆی بۆ لای فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتدارانى [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (٣٢) ] به‌ڕاستی ئه‌وان قه‌ومێك بوون له‌ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ ده‌رچوو بوون.