[ وَلَكِنَّا أَنْشَأْنَا قُرُونًا ] وه له پاش ئه‌وه‌ش چه‌نده‌ها ئوممه‌تانی ترمان دروست كرد [ فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ ] وه ئه‌و ئوممه‌تانه سه‌رده‌م و ته‌مه‌نیان درێژه‌ی كێشا وه شه‌ریعه‌تیان لێ جیاواز بوو، وه له بیر‌و یادیان چوو كه له كتێبی ئه‌وانیشدا باسی پێغه‌مبه‌ری خوا هاتووه - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵام له یادو بیریان كرد‌و وه‌فایان نه‌كرد به‌رامبه‌ری [ وَمَا كُنْتَ ثَاوِيًا فِي أَهْلِ مَدْيَنَ ] وه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ جێگیر‌و نیشته‌جێ نه‌بووی له‌لای خه‌ڵكی (مه‌دیه‌ن) هه‌روه‌كو چۆن موسى - صلی الله علیه وسلم - له‌وێ بووه [ تَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ] كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنیته‌وه [ وَلَكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (٤٥) ] به‌ڵكو ئێمه تۆمان ناردووه بۆ لای خه‌ڵكی مه‌ككه وه ئه‌م هه‌واڵانه‌ش له ڕێی وه‌حیه‌وه به تۆمان ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌رنا تۆ له‌وێ نه‌بوویته.