[ وَمَا كُنْتَ بِجَانِبِ الطُّورِ إِذْ نَادَيْنَا ] وه تۆ له‌لای كێوی (طور)یش نه‌بووی كاتێك له‌وێوه قسه‌مان له‌گه‌ڵ موسادا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و بانگمان كرد [ وَلَكِنْ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ] به‌ڵام ئه‌م وه‌حی و قورئانه كه بۆ تۆمان ناردووه ڕه‌حمه‌تێكه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ تۆ [ لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أَتَاهُمْ مِنْ نَذِيرٍ مِنْ قَبْلِكَ ] تا ئاگاداری قه‌ومێك بكه‌یته‌وه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌ن كه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نه‌چووه تا ئاگاداریان بكاته‌وه [ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (٤٦) ] به‌ڵكو ئه‌وانیش په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن وه بیر بكه‌نه‌وه.