[ وَلَوْلَا أَنْ تُصِيبَهُمْ مُصِيبَةٌ ] وه ئه‌گه‌ر ئێمه خه‌ڵكی مه‌ككه‌مان سزا بدایه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت و سزایه‌كمان بۆ دابه‌زاندنایه [ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ] به‌هۆی تاوانه‌كانی خۆیانه‌وه [ فَيَقُولُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا ] ئه‌و كاته ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ تۆ پێغه‌مبه‌رێكت بۆ نه‌ناردین [ فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ ] تا شوێن ئایه‌ته‌كانی تۆ بكه‌وتینایه [ وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٤٧) ] وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه باوه‌ڕمان بهێنایه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردن و ئاگاداری كردنه‌وه و به ته‌واوی دینى بۆ ڕوون كردنه‌وه.