[ فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِنْدِنَا ] وه كاتێك ئه‌و حه‌قه كه قورئانه پیرۆزه‌كه‌یه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه نێردرا [ قَالُوا لَوْلَا أُوتِيَ مِثْلَ مَا أُوتِيَ مُوسَى ] وتیان: ئه‌ی باشه بۆچی چۆن مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ته‌وراتی هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار بۆ دابه‌زی بۆ محمدیش - صلی الله علیه وسلم - هه‌موو قورئانی به‌یه‌كجار بۆ دانه‌به‌زی!؟، یاخود چۆن مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌یه‌ى بۆ هات بۆچى موعجیزه‌ى وایش بۆ محمد - صلی الله علیه وسلم - نایات!؟ [ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا بِمَا أُوتِيَ مُوسَى مِنْ قَبْلُ ] ئایا كافرانی پێشتریش وه‌كو ئێوه مرۆڤـ نه‌بوون و كوفریان نه‌كرد به‌و موعجیزانه‌ی كه بۆ موسى هاتبوو؟ [ قَالُوا سِحْرَانِ تَظَاهَرَا ] وتیان: ته‌ورات و قورئان دوو جادوو سیحرن موسى و محمد كردوویانه، یان ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره جادووگه‌رو ساحیرن و هاوكاری یه‌كتریان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌و له‌لایه‌ن خواوه نه‌بووه [ وَقَالُوا إِنَّا بِكُلٍّ كَافِرُونَ (٤٨) ] وه وتیان: ئێمه به هه‌مووی كافرین به‌وه‌ی كه بۆ موسى و محمدیش - صلی الله علیه وسلم - هاتووه.