Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 58

وَكَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَرۡيَةِۭ بَطِرَتۡ مَعِيشَتَهَاۖ فَتِلۡكَ مَسَٰكِنُهُمۡ لَمۡ تُسۡكَن مِّنۢ بَعۡدِهِمۡ إِلَّا قَلِيلٗاۖ وَكُنَّا نَحۡنُ ٱلۡوَٰرِثِينَ ٥٨
[ وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَرْيَةٍ بَطِرَتْ مَعِيشَتَهَا ] وه‌ ئێمه‌ چه‌نده‌ها دێ و شارى ترمان له‌ناوبرد كه‌ ژیان و گوزه‌رانیان خۆشبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ى له‌ خۆبایی بوون و سوپاسگوزار نه‌بوون [ فَتِلْكَ مَسَاكِنُهُمْ لَمْ تُسْكَنْ مِنْ بَعْدِهِمْ ] كه‌ خۆیان له‌ناوچوون ئا ئه‌وه‌ ماڵه‌كانیانه‌ تا ئێستاش كه‌س جێگیرو نیشته‌جێ نه‌بووه‌ تیایدا [ إِلَّا قَلِيلًا ] ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ، مه‌گه‌ر ڕێبوارێك بێت و كه‌مێك بمێنێته‌وه‌و پاشان به‌جێی بێلێت [ وَكُنَّا نَحْنُ الْوَارِثِينَ (٥٨) ] وه‌ ئێمه‌ بووین به‌ میراتگریان، واته‌: هیچ كه‌سێكی تیا نه‌ماوه‌و چۆڵه‌.