Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 59

وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهۡلِكَ ٱلۡقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبۡعَثَ فِيٓ أُمِّهَا رَسُولٗا يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَاۚ وَمَا كُنَّا مُهۡلِكِي ٱلۡقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهۡلُهَا ظَٰلِمُونَ ٥٩
{خواى گه‌وره‌ سزاى خه‌ڵكى نادات تا پێغه‌مبه‌ريان بۆ نه‌نێرێت} [ وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى ] وه‌ په‌روه‌ردگارت هیچ دێ و شارێك له‌ناو نابات [ حَتَّى يَبْعَثَ فِي أُمِّهَا رَسُولًا ] تا پێغه‌مبه‌رێك نه‌نێرێته‌ ناویان، وه‌ وتراوه‌: (فِي أُمِّهَا) واته‌: (أُمّ الْقُرَى) مه‌به‌ست پێی مه‌ككه‌یه‌ [ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ] كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر بكات [ وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَى ] وه‌ ئێمه‌ هیچ دێ و شارێك له‌ناو نابه‌ین [ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ (٥٩) ] ئیلا مه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی سته‌مكارو هاوبه‌شبڕیارده‌ر بن.